کوردستانی

کەمبارانی زیانی لە گەنمی جوتیاران داوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەمبارانی زیانی لە گەنمی جوتیاران داوە


مەودا میدیا-

جوتیارێکی نمونەیی راگەیاند، کەمبارانی بووەتە هۆی زیان لە گەنمی جوتیاران و بەهۆیەوە گەشی گەنم وەستاوە.

خەسرەو جاف، جوتیاری نمونەیی لە شارەزوور بە مەودا میدیای راگەیاند "بێ بارانی و کەمبارانی زیانی لە گەنمی جوتیاران داوەو هەمووان چاوەڕێی بەزەیی و دەسەڵاتی خودا دەکەین".

وتیشی "کەمبارانی بووەتە هۆکاری ئەوەی گەنمی جوتیاران گەشە نەکات و حەشەرات و کرم و مێروش بەهۆی کەمبارانی دروستبووە".

باسی لەوەشکرد "لە چەندین ناوچە تا ئێستا ئاستی باران بارین دڵخۆشکەر نییەو ئەگەر خودا رەحمی خۆی نەبارێنێ بە دڵنیاییەوە ئەگەری تیاچوونی گەنم لە چەندین ناوچە هەیە".

ع
Qaiwan
Qaiwan