عیراقی

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/1/30، نووسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عیراق، وادەی دانیشتنی داهاتووی فەرمی پەرلەمانی ئاشکراکرد.

پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "رۆژی یەکشەمەی داهاتوو، پەرلەمان لەبارەی هەمواری یاسای بودجە و چەند بابەتێکی تر کۆدەبێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی پرسی گۆڕانکاریی لە بڕوانامەی خوێندن و قوتابخانەکان دەکات".

ئەوەشی خستەڕوو "کۆبوونەوەکەی پەرلەمان کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و تەواوی پەرلەمانتاران ئاگادارکراونەتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیاربوو پڕۆژە یاساکە لە دانیشتنی 21ی ئەم مانگە دەنگی لەسەربدرێت بەڵام بەهۆی رازینەبوونی هەندێ لە لایەنەکان لە کارنامەی دانیشتنەکەی پەرلەمان لابرا.

ب ح
 
Qaiwan
Qaiwan