عیراقی

گەڕانەوەی عیراقییەکان بەردوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەڕانەوەی عیراقییەکان بەردوامە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/1/30، ژمارەیەکی تر لە پەنابەرانی عیراقی لە کەمپی هۆل گەڕانەوەو وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانیش دووپاتیدەکاتەوە پرۆسەکە بەردەوامی دەبێت.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق رایگەیاند "ئەمڕۆ 90 خێزان کە لە 500 پەنابەر پیکهاتبوون گەڕاێندرانەوەو پرۆسەکەش درێژەی دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێزەکای هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاریکاریی وەزارەتەکەیان بوون بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەرە عیراقییەکان".

ئەوەشی خستەڕوو "گەڕاندنەوەی پەنابەرەکان لە کەمپی هۆل لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراقدایە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan