عیراقی

عیراق پێویستی بەهاوكاریی نێودەوڵەتی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق پێویستی بەهاوكاریی نێودەوڵەتی هەیە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/1/30، وەزیری دەرەوەی عیراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی داعش و تیرۆریستان، بەغدا پێویستی بە هاوکاریی نێودەوڵەتیی هەیە.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند "نازانن کە ئیدارەی نوێی ئەمەریکا چۆن مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکات، بەڵام گفتوگۆكردن لەسەر بوونی هێزەكانی ئەمەریكا لەعیراق بەردەوامە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەغدا هەوڵدەدات پەرە بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ واشنتۆن بدات ، دڵنیایش دەدەن بڕیاری ئەمنی و سەربازیی لەدەست حكومەتدایە، نەك گرووپە چەكدارەکان".

ئەوەشی خستەڕوو "بوونی نزیكەی 12 هەزار چەكداری داعش لە زیندانەکانی هەسەدە  لەكاتی ئازادكردنیاندا مەترسی ئەمنیی بۆ سەر عیراق دروست دەکەن، بۆیە پێویستیان بە هاوكاری نێودەوڵەتیی هەیە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan