کوردستانی

لەمەودوا لە هەڵەبجەش پشكنینی كۆرۆنا دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەمەودوا لە هەڵەبجەش پشكنینی كۆرۆنا دەكرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئامارێكی پشكنینمان بۆ دابینكراوە و لەمەودوا لە هەڵەبجەش پكشنینی كۆرۆنا دەكرێت.

ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشتر شوێنێكمان تایبەتكرد بۆ ئەوەی بكرێتە تاقیگەیەك بۆ ئەنجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا".

ئاماژەی بەوەشكرد "هەموو ئامادەكارییەكمان كردبوو تەنی ئامێری پشكنینەكەمابوو، دوێنێ لە لایەن وەزارەتەوە بۆمان دابینكرا، لەمەودا لە هەڵەبجەش پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاوڵاتیانی سنورەكە دەكرێت".

لە هەڵەبجە ژمارەیەك تووشبووی كۆرۆنا هەیە و لە ئێستاشدا كەمترین حاڵەت لەو پارێزگایە لە ناو نەخۆشخانەكان ماوەتەوە.

لە لایەكی ترەوە، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئامێری پشكنینی بۆ هەردوو ناوچەی سۆران و دەڤەری راپەڕین تەرخانكردو لەو ناوچانەش پشكنینی كۆرۆنا دەكرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال