عیراقی
خزمەتگوزارەییەکی تری كۆڕەك تلیکۆم راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد رێوشوێنەکانیان دژی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم بەردەوامە و لەوچوارچێوەشدا ئینتەرنێتی کۆمپانیاکە رادەگرن.
زیاد جەنابی، سەرۆکی لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "کۆڕەک تیلیکۆم بڕى یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار قەرزدارە و خۆی لە پێدانی باج بە حکومەتی عیراق دەزێتەوە، لەبەرئەوە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی کۆمپانیاکەیان راگرتووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێشتر کۆرەک تلیکۆم بە راگرتنی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکانی لەگەڵ كۆمپانیاكانی تر سزادراوە، بەهۆی رادەستنەكردنی ئەو بڕە پارەیەی لە ئەستۆیدایە".
ئەوەشی خستەڕوو "هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ راگرتنی بەهەدەردانی سامانی وڵات و سزادانی ئەو لایەن و کۆمپایانەی کە خۆیان لە پێدانی باج بە دەوڵەت دەدزنەوە".
کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم لە بواری گەیاندندا کاردەکات و خاوەندارێتییەکەی بۆ مەسرور بارزانی و سیروان بارزانی دەگەڕێتەوە، پێشتر بەبڕیاری وەزارەتی گەیاندنی عیراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی تر راگیرا، ئەمڕۆش لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی کۆمپانیاکەی راگرت.
ب ح

بیروڕا