عیراقی

ناكۆكییەكان لەسەر یاسای هەڵبژاردن بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناكۆكییەكان لەسەر یاسای هەڵبژاردن بەردەوامە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی 2025/1/31، ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عیراق لەبارەی ناكۆكییە سیاسییەكان لەسەر شێوازی یاسای هەڵبژاردنی داهاتوو پەیامێکی بڵاوکردەوە.

موختار موسەوی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ رێككەوتن و نییە لەسەر شێوازی یاسای هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەردەوامبوونی ناكۆكییە سیاسییەکان، وادەكات یاسای هەڵبژرادنەکان بەبێ هەمواركردنەوە وەك خۆی بمێنێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لایەنە سیاسییەكان بەسەر دووبەرەدا دابەشبوون، بەشێکیان پاڵپشتی هەموارەکە دەكەن، بۆ ئەوەی بیکەنە دەستكەوتی هەڵبژاردن بۆ خۆیان، لە بەرانبەریشدا بەشێک لە لایەنەکان دژی هەمواركردنەوەی یاساکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan