عیراقی
سودانی دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی بەعسی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق دەستگیركردنی گرووپێکی بەعسی لە هەولێر راگەیاند کە بكوژی محەمەد باقر سەدر، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق و دوو كوڕ و خوشكەكەی بوون.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند "سەرۆکی گرووپەکە ناوی سەعدون سەبرییە، لە سەردەمی رژێمی بەعسدا پلەکەی لیوا بووەو وەک بەڕێوەبەری ئاسایشی بەسرە، نەجەف و كوەیت کاریکردووە، دوای رووخانی بەعس هەڵهاتووە و لە مانگی شوباتی 2023دا، گەڕاوەتەوە عیراق و لە هەولێر نیشتەجێ بووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردنی هەموو ئەوانەی تاوانیان دژ بە عیراقییەکان ئەنجامداوە بەردەوام دەبێت، ئەمە بەڵێنێکی دادپەروەرانەیە کە بە خانەوادەی شەهیدان و چەوساوەکان دراوە".
لای خۆیەوە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی رایگەیاند "تاوانبارەکان لە پێنج ئەفسەر پیکهاتوون کە 24 هەزار هاوڵاتی بێتاوانیان بەتۆمەتی دژایەتی رژێمەکەی سەدام حسێن شەهید کردووە لەناویاندا بەڕێوەبەری ئەمنی زاخۆ هەیە کە تۆمەتبارە بە کوشتنی گەنجانی کورد".
ب ح

بیروڕا