کوردستانی
لیستی 200 هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی پەسەندکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 2025/2/1، بەرپرسێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ئاشکرایکرد نوسراوی رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەرچووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لیستەکە ناوی نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەری شارستانیی و سەربازیی لە وەزارەتە جیاوزەکان تێدایە کە پێشتر سوودمەند نەبوون".
ئەوەش خستەڕوو "بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و كارتی زانیاری، لیستی ناوی فەرمانبەرەكان بۆ شارەوانییەكان رەوانە دەكرێنەوە، تاوەکو زەوییان بۆ تەرخان بكرێت".
باسی لەوەشکرد "فەرمانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران هەیە و بەپێی هەبوونی زەوی لە شارەوانییەكان بەسەر کەسوکاری شەهیدان، فەرمانبەران و خانەنشینان دابەشدەكرێت، هەروەها هەر فەرمانبەرێك، هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت زەوی پێدەدرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 2024/3/27، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەوە فەرمانبەرانەی کە سوودمەند نەبوون.
ب ح

بیروڕا