کوردستانی
گردی زەرگەتە مەکۆی سەرەکیی گۆڕانە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 2025/2/1، باڵی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پەیامێکیان بڵاوکردەوەو رایانگەیاند "گۆڕان رووبەڕووی شکستێکی گەورە بووەتەوە".
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا گۆڕانی راستەقینە لە مەكۆی سەرەكییە لە گردی زەرگەتە و بهرگری له ئایدیاكانی نهوشیروان مستهفا دهكات، لایەنی بەرانبەر (دانا ئەحمەد مەجید) و گرووپەکەی بڕوایان به دهستووری گۆڕان نیه".
دەقی راگەیەندراوی باڵی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕان:
هاونیشتمانیانی سەربەرز:
دوای كۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا، بزووتنەوەی گۆڕان تووشی شکستێکی گەورە بوو، كە بەداخەوە نەتوانراوە تا ئەمڕۆ ئەو بۆشاییە پڕبكرێتەوە، سەبارەت بە دوایین پێشهات و رێنماییەكانی تەنیا رێگایە كە بتوانێت بزووتنەوەی گۆڕان بخاتەوە سەر رێچكە تەندروستەكەی خۆی، لێرەدا بە چەند خاڵێك روونیدەكەینەوە:
1-ناكۆكتەكانی نێو بزوتنەوەكە، ئێمە لە جڤاتی نیشتمانی لامان وایە پرۆژەكانی رەوانشادو دەسیەكانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان، بە تایبەت هەڵوێست و بڕیاری ئێمە وەك بەرەی دەستوور لەپێناو بەرگریكردن لە قانون و شەرعییەتی دیموكراسی و راستی و دەستور بووە.
2-ئێمە وەك زۆرینەی زۆری گۆڕانخوازان و ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و هەڵسوڕاوان بەرگری لە بەرنامەی سیاسی گۆڕان، ئایدیاكانی نەوشیروان مستەفاو دەستور دەكەین. لایەنی بەرامبەر بڕوایان بە بەرنامەو دەستوری گۆڕان نیە.
3-لەسەر داوای زۆرینەی ئەندامانی دەستەی گشتی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تانەمان لە كارە ناقانونیەكان داوە. بڕیاری راگرتنی كۆنفرانسی نیشتیمانی لایەنی دەرەوەی گردی زەرگەتە، كەلەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە دەرچوە، وەك لە دەقی نووسراوەكەدا هاتووە لەسەر داواكاری زۆرینەی ئەندامانی دەستەی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بووە.
4-بە مەبەستی بەستنی كۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، رێكاری پێویستمان گرتوەتەبەر بۆ رێگری كردن لە هەموو كارو هەنگاوە نا یاساییەکان.
5-داوای قانونیمان لە نەزاهەی عیراق لەسەر هەموو ئەو كەسانە تۆمار كردووە كە بەشێكن یان رێخۆشكەرن بۆ كاری ناقانونی، چونكە بە وردی ئاگاداری هەموو پەیوەندی ژێربەژێرو دەستێوەردان و كارە ناپەسەندەكانین.
6-هەموو گۆڕانخوازانی دڵسۆز خوشك و برای ئێمەن و هەرگیز ناكۆكیەكان لای ئێمە شەخسی نەبوون و نابن.
7-هەموو دەنگدەران، گۆڕانخوازان، هەڵسوڕاوان، ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی، گشتی و رەوەندی كوردی خاوەنی گۆڕانن و لە پێناویدا ماندوو بوون و قوربانیانداوە. داوا دەكەین بە یەكدەست و یەك ئامانج بەرگری لێ بكەین.
8-بزووتنەوەی گۆڕان ئامانجی گۆڕینی سیستەم، چەسپاندنی دادپەروەری، شەفافیەت، ماف و ئازادی هاونیشتیمانیان بوو. ئێمە بەرگری لەو پرەنسیپانە ئەكەین. بە هیچ شێوەیەك ناكرێ گۆڕان كە داوای قانون و دەستور و سیستەمی ئەكرد بۆ هەموو كوردستان ئێستا پەنا براوەتە بەر پێشێلی دەستور و كاری ناقانونی و لە ناو بردنی سیستەمی كاری رێكخراوەیی.
9-گۆڕان هەمیشە كۆكەرەوەی بیروبۆچوونە جیاوازەكان بووە. ئەقڵیەتی دیكتاتۆری و بێڕێزی كردن و دەستگرتن بە پلە و پۆستەوە بەشێوەیەكی ناقانونی ئامانج لێی لە ناوبردنی گۆڕانە.
10-پەیامی ئێمە وەك رەوانشاد نەوشیروان مستەفا پەیامی لێبوردەیی، یەكتر قبوڵكردن و كاركردنە بۆ خەڵك. دەست و دڵمان بۆ هەموو هاوڕێكانمان كراوەیە. بە كردەوە هەر هەنگاو و پرۆسەیەكی ئاشتەوایی هەبووبێت، ئێمە بە كۆی دەنگ بڕیاری پەسەندكردن و قبوڵكردنیمان داوە.
11-ئامانجی ئێمە گەڕانەوەیە بۆ دیموكراسی بە گشتیی و لەناوخۆی حزب بە تایبەتی، كە لەناوبراوە بە كاری نایاسایی و مانەوە لە دەرەوەی دەستوور.
ب ح

بیروڕا