کوردستانی
ئاسانسۆرێک نۆ کەس بریندار دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی بنکەی تەندروستیی 122 لە دهۆک رایدەگەیەنێت "بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ئاسانسۆرێک لە پرۆژەیەکی نێشتەجێبوون، نۆ کەس بریندار بوون و سێ لە بریندارەکانیش، برینەکەیان سەختە".
هەیسەم بەربهاری، وتەبێژی بنکەی تەندروستیی 122 لە دهۆک ئاماژەی بەوەکردووە “ئاسانسورێکی یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی گەڕەکی ئێتیتێ لە شارەکە بە نۆ کەسەوە لە قاتی هەشت کەوتووەتە خوارەوە و هەموویان برینداربوون”.
باسی لەوەشکردووە “سێ لەوانەی بریندار بوون برینەکەیان سەختە، بەڵام ئەوانی تر بە سووکی بریندار بوون”.
وتەبێژەکەی تەندروستی روونیشیکردووەتەوە "بریندارەکان رەوانەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی کراون و سەرجەمیان بە رەگەز عەرەبن".
پ ح ع
پ ح ع
بیروڕا



