کوردستانی

هونەرمەندێکی کورد زیندانی دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هونەرمەندێکی کورد زیندانی دەکرێت
مەودا میدیا-

رێگرییەکانی دەسەڵاتدارانی تورکیا لە زمان و هونەرو کلتوری کوردی بەردەوامە و لەوچوارچێوەشدا سزای زیندانیکردنی بەسەر هونەرمەندێکی باکووری کاردستاندا سەپاند.

ئاژانسی فورات نیوز رایگەیاند "مەزڵوم ئاکپۆڵاد ناسراو بە (مەزڵوم ژیندا) بەهۆی وتنی گۆرانی کوردی، لەلایەن داگای ئیستانوڵەوە سزای 22 مانگ و 15 رۆژ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهۆی بڵاوکردنوەی کلیپێک لە ساڵی 2016، بە ناوی (خوێنی سەد ساڵە) داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا بەتۆمەتی بانگەشە بۆ یاخی بوون و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورک، دۆسییەکی لە دادگای ئیستانبوڵ بۆ کردەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "دوای چەند دانیشتنێک دادگای سزای قورسی 35ی چاگلایانی ئیستانبوڵ سزای زیندانیکردنی 22 مانگ و 15 رۆژی بۆ هونەرمەندە کوردەکە دەرکردووەو رۆژی دوو شەممە سێی ئەم مانگە، رەوانەی زیندانی سیڤیلری مەڕمەڕە دەکرێت".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan