کوردستانی
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/2/2، لە هەولێر مامۆستایانی گرێبەست دژی دواکەوتنی مووچە و پێنەدانی شایستە داراییەکانی مانگی حەوت و هەشتی ساڵی رابردوو خۆپیشاندان ئەنجام بدەن بەڵام نوێنەرەکەیان دەستگیرکرا.
مامۆستا دیار حەمەد مەحمود، یەکێک لە ئەندامانی دەستەی مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مامۆستا (عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست) و دەستیگیرییان کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئاسایشی هەولێر پێی راگەیاندوون رێگە بەهیچ جۆرە کۆبوونەوەو خۆپیشاندانێک نادەن بۆ داواکردنی مووچە، دەتوانن بچنە بەغدا و خۆپیشاندان بکەن بۆ داواکردنی مووچە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، مامۆستایانی گرێبەست رایانگەیاندبوو ئەمڕۆ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن دژی دابەشنەکردنی مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشتی ساڵی رابوردوو لە سنووری هەولێر و دهۆک، بەڵام ئەمشەو هێزە ئەمنییەکان مامۆستا علی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستیان لە شاری هەولێر دەستگیرکرد.
ب ح

بیروڕا