کوردستانی

بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر هاوڵاتییان بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر هاوڵاتییان بەردەوامە
مەودا میدیا-

درەنگانی شەوی رابروو، فڕۆکەکانی تورکیا، سنوورەکانی کۆبانی-یان بۆردومەن کردەوە و بەوهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتیی بوونەقوربانی.

ئاژانسی هاوار بڵاویکردەوە "فڕۆکەکانی تورکیا ماڵی هاوڵاتییەکی مەدەنییان لە گوندی ئاشمێ لە رۆژئاوای کۆبانی کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "لە ئەنجامئ بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا 10 کەس برینداربوون کە پێکهاتوون لە پێنج منداڵی دوو ساڵ تاوەکو  پێنج ساڵ، دوو گەنج و سێ بەساڵاچوو".

ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی رۆژئاوای کوردستان بەهۆی بوردومانە بەردەوامەکانی تورکیاوە رووبەڕووی نەبوونی کارەبا و کەمی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بوونەتەوە".

ب ح 
Qaiwan
Qaiwan