کوردستانی

ته‌نها ئۆجه‌لان نوێنه‌رى كورده‌ بۆ پرسى ئاشتی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌نها ئۆجه‌لان نوێنه‌رى كورده‌ بۆ پرسى ئاشتی

مه‌ودا میدیا-

هاوسەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی رایگه‌یاند، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، تاکە نوێنەری کورده‌ لە دانوستانەکانی چارەسەرکردنی پرسی کورد له‌ توركیا.

سێزای تەملی، هاوسەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی رایگه‌یاند "لە 10 ساڵی رابردوودا هەموو ئەو کێشانەی باسیان دەکەین قووڵتر بوون، چارەسەرنەکردنی پرسی کورد لە ماوەی سەدەیەکدا تورکیای لە قەیرانێکەوە بۆ قەیرانێکی دیکە راکێشاوە".

وتیشى "عەبدوڵڵا ئۆجەلان لایەنی سەرەکی دانوستانکارە، بەردەنگی سەرەکی بۆ چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد لە تورکیا عەبدوڵڵا ئۆجەلانە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو " دانوستانکار عەبدوڵڵا ئۆجەلانە و تەنیا بەم شێوەیە دەتوانرێت بگاتە ئەنجام، لە ئێستادا هیچ پرۆسەیەکی فەرمی لە ئارادا نییە و ئەو دانوستانانەی ئێمە دەمانەوێت دەستی پێنەکردووە".

ع
Qaiwan
Qaiwan