کوردستانی
له هه‌ولێر ئازادیی نییه و خه‌ڵك ده‌ترسن داواى مافى خۆیان بكه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له كاتێكداى هاوڵاتییانى پارێزگاى سلێمانى به هه‌موو چین و توێژه‌كانه‌وه ده‌توانن بۆ هه‌رشتێك ئازادانه داواى مافى خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام له‌هه‌ولێر ئه‌و ئازادییه بوونى نییه.
له سنورى پارێزگاى سلێمانى خه‌ڵك ئازاده چۆن ناڕه‌زایه‌تى و خۆپیشاندان و داواى مافى خۆى بكات، ئه‌مه‌ش به‌ماناى كرانه‌وه‌ى ئازادیی دێت له سنوره‌كه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر له هه‌ولێر كه‌سێك داواى مافى خۆى بكات، ئه‌وكات رووبه‌ڕووى ئۆتۆمبێله جام ره‌شه‌كان ده‌بێته‌وه و ژیانى ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
له ماوه‌ى ساڵانى رابردوو، هه‌تا ئێستا، به‌رده‌وام له سلێمانییه‌وه ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تى هه‌بووه، به‌ڵام پارتى و حكوومه‌تى هه‌رێم رێگه به‌وه ناده‌ن، پێشتریش له‌كاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى خه‌ڵكیان گرتووه و ره‌وانه‌ى زیندانیان كردووه.
ئازاد سه‌عید، چالاكوانى سیاسیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له سنورى ده‌سه‌ڵاتى پارتى شتێك نییه به‌ناوى ئازادیی، ئه‌وه‌ى له سلێمانى ده‌كرێت، هه‌رگیز له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتى رێگه‌پێدراو نییه، نمونه‌ش زۆرن".
وتیشى "پارتى حوكمێكى دیكتاتۆرانه ده‌كاته‌وه و رێگه‌نادات خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تى ده‌رببڕن، چونكه له مانه‌وه‌ى خۆیان ده‌ترسن"