ئابووری
هه‌موارى یاساى بودجه په‌سه‌ندكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، په‌رله‌مانى عیراق دانیشتنى ئه‌نجامداو هه‌موارى یاساى بودجه په‌سه‌ندكرا.
به‌پێى هه‌مواره‌كه، هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه و نه‌وتى هه‌رێم له لایه‌ن كۆمپانیاى سۆمۆى سه‌ر به حكومه‌تى عیراق ئیداره ده‌درێت و هه‌نارده‌ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها "خه‌رجى ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ى نه‌وت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 16 دۆلار دیاریكراوه، هه‌رێمى كوردستان پابه‌ند ده‌كرێت به ناردنه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆ بۆ به‌غدا".
به‌پێى راى په‌رله‌مانتارانیش، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئه‌گه‌رى باشبوونى دۆخى دارایی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه، ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌رێم تێكى نه‌دات.
ع