کوردستانی
کێڵگەی غازی کۆرمۆر بۆردوومانکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمشەو یەکشەممە، کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنوری قەزای چەمچەماڵ بۆردوومانکرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە ئەمشەو یەکشەممە، لە رێگەی درۆنەوە بۆردوومانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کراوە.
ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان، قائیمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆردوومانه‌كه كاتژمێر 7 بۆ 7 و 10 خوله‌كى ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه بووه، هیچ زیانى گیانى نه‌بووه و دۆخه‌كه ئاسایی بووه‌ته‌وه".
بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی نەبووەو کاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنان و کوژاندنەوەی کارەبای هەرێمی کوردستان نەبووە.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو ناوە ناوە بۆردوومانی کێڵگەکە کراوەو لە دوایینجاریش چەند کرێکارێکی بیانی بوونە قوربانی.
ع