کوردستانی

سێ هاوڵاتیی قامیشلۆ رفێندران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ هاوڵاتیی قامیشلۆ رفێندران
مەودا میدیا-

گرووپە چەکدارەکانی سەربە تەحریر شام، لە شاری حومس سێ هاوڵاتیی کوردی دانیشتووی قامیشلۆیان لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ شارەکەیان رفاند.

ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویکردەوە "خێزانێکی کوردی خەڵکی شاری قامیشلۆ بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی سەردانی شاری حومسیان کرد، لە کاتی گەڕانەوەیاندا، لە یەکەم خاڵی پشکنینی شارەکەدا لەلایەن چەکدارانی سەربە تەحریر شام، سێ ئەندامی خێزانەکە رفێندران".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئۆتۆمبێل و تەلەفۆنەکانیان لێوەرگرتوون و ئەو سێ هاوڵاتییەی کە رفێندراون بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە، هەروەها ژنەکان جیاکراونەتەوە و براون بۆ لێپرسینەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لەکاتی دەستگیرکردنی سێ هاوڵاتییە کوردەکەدا، چەکدارانی سەربە تەحریر شام لەبەرچاوی خەڵکی ناوچەکە سووکایەتییان پێکردوون و ئەشکەنجەیان داون".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan