کوردستانی

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی مژدەی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بە جووتیارانی گەرمیان و تەواوی هەرێمی کوردستان دەدات و ئاشکرایدەکات شەپۆلەکەی پێنجی ئەم مانگە بەولاوە بۆ تەواوی ناوچەکان بارانی پێویست و باشی پێوەیە بۆ تەواوی جۆرەکانی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان تێرئاو دەبن لە هەندێ ناوچەش یەدەگی ئاو زیاد دەکات.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "شەپۆلی ئەمجارە پێکدێت لە نزمە پەستانێکی بەرفراوانی باشی کلاسیکی دەریای ناوەڕاست بەهاتنەخوارەرەی تەوژمە هەوایەکی ساردی جەمسەری دروست دەبێت و لە هەموو شەپۆلەکانی مانگی 12 و  مانگی یەکی ئەمساڵ باشترە، ئەم کەشە وشکەی کە ماوەیەکە باڵادەست بووە کۆتایی پێدێت و ئاسایی دەبێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕی بارانبارین بۆ ناوچەکانی گەرمیان، سنووری پارێزگای کەرکوک، دەشتی هەولێر وەک دەشتی قەراج کەندێناوا، مەخمور و رۆژئاوای سنووری دهۆک  لەنێوان (15 بۆ 40 ) ملم دەبێت، ناوچەکانی تریش لەنێوان (35 بۆ70) ملم دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەری بارینی بەفرێکی باشیش هەیە لە ناوچە کوێستانەکان، سەبارەت بەناوچەکانی تر بۆ بەفر ئەگەر شەپۆلەکە جێگیر بێت، هەلومەرج تەواو گونجاوە بۆ بارینی بەفر تایبەت بۆ ناوچە نیمچە شاخاوییەکان".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan