کوردستانی

مەزڵوم عەبدی: پێویستە سوریای نوێ دیموکراسی و مەدەنی بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم عەبدی: پێویستە سوریای نوێ دیموکراسی و مەدەنی بێت

مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی دیموکرات ئاشکرایکرد بە نێوەندگیریی لایەنی تر دانوستانەکانیان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا بەردەوامە، نزیکبوونەوەشیان لەگەڵ دەسەڵاتی راگوزەری دیمەشق لەسەر  بنەمای ئەنجام و دەستکەوتی دانوستاندنەکان دەبێت.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند "پێویستە سوریای نوێ دیموکراسی و مەدەنی بێت، مافی هەموو پێکهایەکانی پارێزراو بێت، نەک دەسەڵاتێکی مەرکەزی، بەڵکو بەشێک لە دەسەڵاتەکان لە دەستی پارێزگاکاندا بێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێکهێنانی سوپایەکی یەکگرتوو لە سوریا کاتێکی زیاتری پێویستە، ئەوان کێشەیان نییە تاوەکو هێزەکانی سوریای دیموکرات ببنە بەشێک لە سیستمی نوێی بەرگری سوریا".

ئەوەشی خستەڕوو "هەسەدە بەشدارنەبووە لە لە پرۆسەی دانانی ئەحمەد شەرع بە سەرۆکی قۆناغی راگوزەر لە سوریا، لەبەرئەوە بەهیچ شێوەیەک قسە لەسەر ئەم بابەتە ناکەن".

باسی لەوەشکرد "رووخانی ڕژێمی ئەسەد هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی بوو، بەڵام دەبێت سوریایەکی نوێ بنیاد بنرێتەوە ئەزموونی بەعس  و بەشار ئەسەد دووبارە نەکاتەوە".

وتیشی "هێزەکانی سوریای دیموکرات هیچ پەیوەندییەکیان بە شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیاوە نییە، بەڵام ئەمە کراوەتە بیانوو بۆ ئەوەی هێرشی سەر ناوچەکانی ئەوان بکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan