کوردستانی

بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە 52 هاوڵاتی شەهیدبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە 52 هاوڵاتی شەهیدبوون
مەودا میدیا-

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ راگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشی بەردەوامی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر شاری کۆبانی و بەنداوی تشرین بڵاوکردەوە.

روانگەی سوریا رایگەیاند "هێرشی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە، لە هێرشە ئاسمانییەکاندا تورکیا خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج و بەردەوام کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە مانگی کانوونی دووەمەوە تاوەکو ئێستا 52 هاوڵاتیی مەدەنی و 40 شەڕڤانی هەسەدە بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ماوەی مانگی رابردوودا 300 چەکداری گرووپەکانی سەربە تورکیا کوژراون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan