کوردستانی
بۆچى وه‌زیرى په‌روه‌رده هیچ قسه‌یه‌ك ناكات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا مانگرتنى مامۆستایانى سلێمانى پێی ناوه‌ته حه‌وته‌م رۆژه‌وه و دۆخی مامۆستایانیش هیچ باش نییه، به‌ڵام وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێست و قسه‌یه‌كى نه‌كردووه.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر پشكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له‌به‌رانبه‌ر مانگرتنى مامۆستایان تا ئێستا به قسه‌یه‌ك و به‌یاننامه‌یه‌ك، هیچ هه‌ڵوێست و پشتیوانییه‌كى بۆ مامۆستایان ده‌رنه‌بڕیووه، له‌كاتێكدا دۆخى مامۆستایانى مانگرتوو له‌وپه‌ڕى خراپیدایه.
هه‌ورامان عه‌زیز، مامۆستاى ناڕازى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وه‌زیرى په‌روه‌رده سه‌ر به‌و لایه‌نه‌یه كه حكومه‌تى به‌ده‌سته‌و ئه‌و دۆخه‌ى دروستكردووه بۆ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان، هه‌ر بۆیه بوێرى ئه‌وه‌ى نییه له به‌رانبه‌ر حزبه‌كه‌یدا هیچ هه‌ڵوێست و قسه‌یه‌كى هه‌بێت".
وتیشى "وه‌زیرى په‌روه‌رده دواى 7 رۆژ هیچ ویژدانى نه‌جوڵاوه و هیچ به‌ده‌مه‌وه‌چوون و پاڵشتییه‌كى بۆ مامۆستایان نیشان نه‌داوه و بگره به‌یاننامه‌یه‌كیشى ده‌رنه‌كردووه".
ع
بیروڕا



