کوردستانی

له‌سه‌ر قسه‌كانى بارزانى باره‌گاكه‌ى روونكردنه‌وه‌ى دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌سه‌ر قسه‌كانى بارزانى باره‌گاكه‌ى روونكردنه‌وه‌ى دا

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه‌ گوایه‌ مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان وتویه‌تى لارییان نییه‌ له‌ دانانه‌وه‌ى محه‌مه‌د سودانى، وه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌ت، باره‌گاكه‌ى روونكردنه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت وانییه‌.

ڕوونکردنەوەیەک لە بارەگای بارزانییەوە
 لە چەند پێگەیەکی میدیایی و سۆشیاڵمیدیا لێدوانێک بەناوی جەنابی سەرۆک بارزانی بڵاو بووەتەوە کە گوایە سەرۆک بارزانی دژی دووبارە دانانەوەی  بەڕێز محەمەد شیاع سودانیە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق،
لێرەوە ڕای دەگەیێنین کە ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نیە و دوورە لە ڕاستی، ئامانجیش لە بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە تێکدانی ئەو کرانەوە و کەشە ئیجابیەیە کە لە پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ هاتۆتە ئارا.
بارەگای بارزانی
3ـی شوباتی 2025

ع
Qaiwan
Qaiwan