کوردستانی
نێچیرڤان بارزانى هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر مامۆستایانى مانگرتوو راگه‌یاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى مامۆستایانى مانگرتوو په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین و داواكیش له مامۆستایانى مانگرتوو ده‌كات.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
له نزیكه‌وه چاودێریى دۆخى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو ده‌كه‌م كه ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه له سلێمانى بۆ داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه، مانیان له خواردن گرتووه. چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه و شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوایه‌كى ڕه‌وایه و هه‌موومان پشتگیریى لێ ده‌كه‌ین.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئێمه له سه‌رۆكایه‌تى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵێكى زۆرمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى داوه. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خۆشبه‌ختانه له ئه‌نجامى گفتوگۆ و لێكگه‌یشتنى هه‌ردوولا و به هاوكاریى لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان، هه‌موارى یاساى بودجه‌ى گشتیى فیدراڵى په‌سه‌ند كرا و ئومێدى چاره‌سه‌رى یه‌كجاریى پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه.
په‌یام و داواكاریى مامۆستایان و مووچه‌خۆران به‌گشتی، به ته‌واوى به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتووه، بۆیه داوایان لێ ده‌كه‌م ڕه‌چاوى بارى ته‌ندروستییان بكه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن. هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه که هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
ع
بیروڕا



