کوردستانی

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەستی پێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەستی پێكرد

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە، بەشێك لە دوكاندارەكانی قەزای سەیدسادق گردبوونەوە وەك ناڕەزایەتیەك بەرانبەر نەكردنەوەی دوكانەكانیان.

یەكێك لەو دوكاندارانە بە مەودا میدیای راگەیاند "وەك دوكاندارەكانی كۆڵانی حاجی عەرف لە سەیدسادق، ناڕەزایەتیمان بەرانبەر نەكردنەوەی دوكانەكان ئەنجامداوە و داوای كردنەوەی دوكانەكانمان دەكەین".

ئەو وتی "لە ماوەی كەرەنتینەدا دوكانەكانمان داخستووەو ئێستا بۆ بژێوی ژیانی خۆمان پێویستمان بە كردنەوەی هەیە و ئەو كەلوپەلانەمان كۆن دەبن ئەگەر ساغیان نەكەینەوە".

ئەو دوكاندارانە كە ژمارەیان سەرو 60 كەس دەبێت بەرەو ئیدارەی شارەكە رۆشتوون بۆ ئەوەی نیگەرانی و ناڕەزایەتی خۆیان بگەیەنن بە قائیمقامییەتی قەزاكە.

دیاری رەفیق، قائیمقامی قەزای سەیدسادق بە مەودا میدیای راگەیاند "لەگەڵ ئەو دوكاندارانە قسەمان كردووە و پێمان راگەیاندون لە دوای 16ی مانگە دەتوانن دوكانەكان بكەنەوە، چونكە تەنیا ئەوان نین و زۆرێك لە دوكانی بوارەكانی تریش نەكراونەتەوە.

وتیشی "لەئێستادا تەنیا دوكانی شوێنە پێویستییەكان كراونەتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان