کوردستانی

به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات
مه‌ودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم لەبارەی کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو رایده‌گه‌یه‌نێت "ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لەکاتەکانی شەودا بەفر ده‌بارێت". 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ "ئەمڕۆ سێشەممه‌، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لەکاتەکانی شەودا پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن".

سه‌باره‌ت به‌ کەشی سبەینێ چوارشەممەش رایگه‌یاندووه‌ "لەکاتەکانی بەیانی تا دواى نیوەرۆ ئاسمان ساماڵ و پەلەهەور دەبێت، لە دواى نیوەرۆ ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور و لە ئێوارە بۆ هەور لەگەڵ کاریگەرى شەپۆڵێکی بارانبارین بۆ سەر ناوچەکەمان دەست پێدەکات".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێ ناوچەى جیاجیا بە نمەباران و ناوچە سنوورییەکان دروستدەبێت کە بەهۆیەوە لە درەنگانی شەو بەفر بارین دەستپێدەکات".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "لەدواى نیوەرۆی چوارشەممەوە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، بەڵام لە کاتەکانی ئیوارە و شەودا  2-4 پلە نزمدەبنەوە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 19

سلێمانی: 17

دهۆک: 18 

کەرکوک: 21

زاخۆ: 20

هەڵەبجە: 18

حاجی ئۆمەران: 7

سۆران: 16

گەرمیان: 21

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan