کوردستانی
مامۆستا خانه‌نشینكراوه‌كان له خوێندنگه‌كاندا ده‌مێننه‌وه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به پێشنیارى درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى مامۆستا خانه‌نشینكراوه‌كان له قوتابخانه و خوێندنگه‌كان، سه‌رۆكى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان، لقى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌وڵیان داوه كاته‌كه‌یان بۆ درێژبكرێته‌وه و له ئێستادا چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامن".
مامۆستا دڵشاد مه‌جید، سه‌رۆكى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان لقى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌وان نووسراویان كردووه بۆ نووسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كودستان و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، نووسینگه‌ى سلێمانى، تێیدا داوایان كردووه كه ئه‌و مامۆستایانه بمێننه‌وه تاوه‌كو كۆتایی وه‌رزى دووه‌م و له ناو پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌یه بن".
وتیشى "جگه‌له‌وه‌ش له رێگه‌ى په‌رله‌مانتارانى په‌رله‌مانى عیراقه‌وه ده‌یانه‌وێت ره‌زامه‌ندى له وه‌زاره‌تى دارایی عیراق وه‌ربگیرێت، چونكه به تێڕوانینى ئه‌وان پۆل نابێت شاغر بێت و به‌م كتوپڕییه‌ش مامۆستا دانامه‌زرێندرێت كه پۆله‌كان پڕبكرێنه‌وه".
ئه‌وه‌شى وت "له هه‌مانكاتدا ئه‌و مامۆستایانه به ئه‌زموونن، چه‌ند ساڵه به تایبه‌ت له قۆناغه‌كانى ئاماده‌یی وانه ده‌ڵێنه‌وه ئێستا خانه‌نشین بكرێن، ئه‌سته‌مه به‌شێوه‌یه‌كى خێرا بتوانرێت مامۆستایان بۆ دابین بكرێت كه پۆلى 12 له هه‌موو پۆله‌كان گرنگییه‌كى زیاترى هه‌یه".
مامۆستا دڵشاد ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئه‌وان هه‌وڵیان داوه و له ئێستادا چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامن".
پ ح ع

بیروڕا