کوردستانی
یه‌كێتى و پارتى گه‌یشتوونه‌ته كۆتایی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له هه‌ولێر، لیژنه‌ى هاوبه‌شى دانوستانكارى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا.
به‌پێى زانیارییه‌كان "لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش و رێككه‌وتنى سه‌ره‌تایى له‌سه‌ر زۆربه‌ى ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته ئاراوه و ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌ستى لیژنه‌ى باڵاى دانوستانكارى هه‌ردوولا، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه".
له ماوه‌ى رابردوو چه‌ندین دانیشتنی چڕ‌وپڕ و گفتوگۆى بنیاتنه‌رانه به‌مه‌به‌ستى كارى هاوبه‌ش له قۆناغى داهاتووى حوكمڕانیدا ئه‌نجامدرا، به شێوه‌یه‌ك كه له ئاستى قۆناغی هه‌ستیاری ئێستا و چاوه‌ڕوانیى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستاندا بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پێشبینى ئه‌وه ده‌كرێت هه‌فته‌ى داهاتوو به فه‌رمى رێككه‌وتنى هه‌ردوولا له‌باره‌ى كابینه‌ى ده‌ى حكوومه‌ت رابگەیەندرێت".
ع