ئابووری
خشته‌ى مووچه‌ى مانگى یه‌ك بڵاوده‌كرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، سبه‌ینێ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى یه‌ك ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم هاتووه "ئه‌مشه‌و خشته‌ى مووچه‌ى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ بڵاوده‌كرێته‌وه و سبه‌ینێ ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى یه‌ك ده‌كرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق بڕى 958 ملیار دینارى خسته سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم.
تا ئێستاش له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 12ى ساڵى رابردوو هیچ زانیارییه‌ك نییه له‌كاتێكدا پێشتر به‌غدا 441 ملیار دینارى ناردبوو.
ع
بیروڕا



