کوردستانی
هەواڵێکی خۆش بۆ بازیانیەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
دوای ئەوەی چەند رۆژێک ناحیەی بازیان کەرەنتینەکراوە بە هۆی بوونی سێ تووشبووی کۆرۆنا و وەرگرتنی چەند سامپڵێکی خەڵکی ناحیەکە و کەسانی بەرکەوتەی تووشبووی کۆرۆنای سێیەم و بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی ئێشکگری بازیان هەواڵی پاکبوونی چەند سامپڵێک رادەگەیەنێت.
ئیسماعیل ئەمین، بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی ئێشکگری بازیان بۆ مەودا میدیا وتی "سەرجەم ئەو سامپڵنای بەرکەوتەی تووشبووی کۆرۆنای سێیەم بوو لە ناوچەکەمان سەرجەمیان نەگەتیڤ بوون واتە پاکن و تووشی کۆرۆنا نەبوون کە سەرجەمیان پانزە نمونە بوون".
وتیشی "مانەوەی دۆخی کەرەنتینەی بازیان بەهۆی ئەو سامپڵانەوەبوون".
لە لێدوانێکی پێشووتری ئیسماعیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان بۆ مەودا میدیا ئاماژەی بەوەکردبوو " ئەگەر ئەو سامپڵانەی لە بازیان وەرگیراون پاکبن ئەوا کەرەنتینەی بازیان هەڵدەگرین و دۆخ ئاسایی دەبێتەوە و بۆ قەدەغەی هاتووچۆش چاوەڕێ فەرمانی حکومەتین".