گێتی
تره‌مپ: ئاماده‌ى دانوستانم له‌گه‌ڵ ئێران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئاماده‌ى دانوستانم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئێران، ده‌شڵێت، ئێران له دروستكردنى چه‌كى ئه‌تۆمى نزیكه.
میدیاكانى ئێران بڵاویانكرده‌وه، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا کە لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا سیاسەتی زۆرترین فشاری دژ بە ئێرانی بوو به‌ڵام شکستی هێنا، ئێستا بە دوای چارەسەرێکی دیکەدا دەگەڕێت بۆ رازیکردنی تاران بۆ هاتنە سەر مێزی دانوستان".
تره‌مپ له لێدوانێكدا رایگه‌یاند "زۆر وڵات هەن، لەوانە ئێران، کە بەدوای ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگەڕێن، ئامادەین لەگەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بکەوینە دیالۆگ و دانوستان".
وتیشی "ئێران لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نزیکە، یاداشتێکم واژۆ کرد بۆ زیادکردنی فشارەکان لەسەر ئێران".
ع