کوردستانی

دوو فەرمانبەر پارەی فەرمانگەکەیان دەدزن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو فەرمانبەر پارەی فەرمانگەکەیان دەدزن
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاكرێ ئاشکرایکرد دوای نەمانی بڕێکی زۆر لە پارەی فەرمانگەی دادنووسی بەردەڕەش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووەو لە ئەنجامدا دوو فەرمانبەری فەرمانگەیان بە تۆمەتی دزینی پارەکە دەستگیرکردووە.

موقەدەم/ عیماد حسێن، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ئاكرێ رایگەیاند "دوو فەرمانبەری فەرمانگەی دادنووسی بەردەڕەشیان بەتۆمەتی دزینی بڕی 204 ملیۆن دینار دەستگیرکردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەردوو تۆمەتبارەكە لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەی بەردەڕەش دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و ئێستاش بەپێی مادەی 316 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال