کوردستانی
سبەینێ بەفر و باران دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرایکرد سبەینێ شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
كەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمشەو سەرەتای شەپۆلی بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆك و بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان دەستپێدەكات، پاشان كاریگەریی شەپۆلەکە بە لاوازی درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەكان بە نمە بارانی پچڕپچڕ و بارینی بەفرێكی كەم لە ناوچە سنورییەكان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "شەپۆلی بارانبارین لە درەنگانی ئەمشەوەوە زیاد دەكات، سبەینێ بە درێژایی كاتەكان باران دەبارێت، هەروەها بەفر لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "كاریگەریی شەپۆلی بەفر و بارانبارین لە رۆژی هەینییەوە لاواز دەبێت بەڵام پلەكانی گەرما هەر بەنزمی لەسەرجەم ناوچەکان دەمێنێتەوە".
ب ح

بیروڕا