کوردستانی

وتەبێژی هەسەدە: ئاگاداری کشانەوەی ئەمەریکا نین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی هەسەدە: ئاگاداری کشانەوەی ئەمەریکا نین
مەودا میدیا-

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات پەیامێکی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد ئاگاداری هیچ پلانێک نین بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا.

فەرهاد شامی، وتەبێژی هەسەدە رایگەیاند "ئاگاداری پلانی ئەمەریكا نین لە تەواوی سوریا یان باکوور و رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بکشێتەوە، ئەگەر پێنتاگۆن پلانێكی وای هەبێت داعش و گرووپە تیرۆریستییەكان دەست بە چالاكییەكانیان دەكەنەوە و دۆخی سوریا بۆ ساڵی 2014، دەگەڕێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەگەر ئەمەریكا لە خاكی سوریا بکشێتەوە، هێزەكانی سوریای دیموكرات بەرگری بەهێز لە ناوچە ئازادكراوەكان و دەستكەوتەكانیان دەكەن".

ئەمەش لە کاتێکدایە، راگەیاندنەکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە کە دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی پێنتاگۆن پلانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکایان لەنێوان (30 بۆ 90 رۆژ) لە سوریا داڕشتووە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال