کوردستانی
وریا حه‌مه‌كه‌ریم چۆن گیانیله‌ده‌ستدا؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رادیۆى ترافیك ئێف ئێمى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى ورده‌كارى گیانله‌ده‌ستدانى وریا حه‌مه‌كه‌ریم، رۆژنامه‌نوسى دیارى كوردستانى بڵاوكرده‌وه.
رادیۆكه بڵاویكرده‌وه "بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیک ئاب- بارھەڵگر لەسەر شەقامی عەربەت - سلێمانی دەکوژێتەوە، رۆژنامەنووس وریا حەمەکەریم دادەبەزێت ھاوکاری شۆفێرەکەی بکات".
له‌وكاته‌دا بارھەڵگرێکی گەورە کۆنترۆڵ لەدەس دەدات و خۆی پیایاندا دەکێشێت، پاشان وەردەگەڕێت و ئاگردەگرێت.
بەھۆی روداوەکەوە وریا حەمەکەریم و شۆفێری پیکئابەکە گیانلەدەستدەدەن و شۆفێری بارھەڵگرەکەش کە خەڵکی وڵاتی ئێرانە بریندار دەبێت.
ع