کوردستانی
توركيا ماوه‌تى به چڕیى بۆردوومانكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، توركیا له رێكه‌ى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانه‌وه به چڕى بۆردوومانى سنورى ماوه‌ت و گوندى گه‌ڵاڵه‌ى كرد.
کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی CPTـی ئەمه‌ریکی به مه‌ودا میدیاى رایگەیاند "پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بە چڕی بۆردوومانی دۆڵی ژاژۆلان، کوێرەکانی و کێوی کوڕیسیان لە دەووروبەری گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت کرد".
وتیشی "بەهۆی بەفربارین و سەختی رێگاکە، تاوەکو ئێستا گوندنشینان نەیانتوانیوە بچنە شوێنی رووداوەکە و دڵنیاببنەوە لە سەلامەتی گیانی دانیشتووانی ناوچەکە".
كامه‌ران حه‌سه‌ن، قائیمقامى قه‌زاى ماوه‌ت به مه‌وداى راگه‌یاند "بۆردوومانه‌كه هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه و له سنورى ده‌وروبه‌رى گه‌ڵاڵه‌ى داوه، به‌ڵام ترسى له هاوڵاتییان دروستكردووه".
ع
بیروڕا



