کوردستانی

مامۆستایانی ناڕازیی: خۆپیشاندانەکان دەگوازینەوە بۆ هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانی ناڕازیی: خۆپیشاندانەکان دەگوازینەوە بۆ هەولێر
مەودا میدیا-

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی دووپاتیدەکەنەوە هەفتەی داهاتوو خۆپیشاندانی فراوان لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانەوە دەبەنە هەولێر و داوای پشتیوانی لەسەرجەم  چین و توێژەکان دەکەن.

عادل حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی بە مەودا میدیای راگەیاند "حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی فەوتاندووەو ئامادە نییە بیگەڕێنێتەوە و لایەنی تر تۆمەتبار دەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەک ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی بڕیاریانداوە لە هەموو شاروشارۆچکەکانەوە خۆپیشاندان ببەنە هەولێر،بۆ ئەو مەبەستە داوا لە تەواوی مامۆستایان چین و توێژەکان دەکەن بەشداریی خۆپیشاندانەکەی هەولێر بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "دەسەڵاتدارانی هەرێم شکستیانهێناوە لە حکومڕانی و شێوازیی حکومڕانی نازانن، کەمینەیەک لە دەسەڵاتدان و گوێ بە دۆخی ژیان و گوزەرانی مووچەخۆران و هاوڵاتییان نادەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال