کوردستانی
پله‌ی هه‌زاران پێشمه‌رگه به‌رزکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/2/6، به‌پێی فه‌رمانی وه‌زاری ژماره (2307) به واژۆی وه‌زیری پێشمه‌رگه، پله‌ی هەشت هەزار و 168 پێشمه‌رگه و ئەفسەری وه‌زاره‌تەکە له خشته‌ی ئه‌یلولی ساڵی 2024، پله‌كانیان به‌رزكرایه‌وه.
شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند "له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ئەفسەرانی وه‌زاره‌تەکەیان خستووەتە سه‌ر رێچكه‌ی یاسایی خۆی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویسته پێشمه‌رگه وه‌ك هه‌میشه له به‌ره‌وپێشچوون و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كانیدا بێت و دابینكردنی مافه‌كانی پێشمه‌رگه و باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانیان، له ئه‌وله‌وییه‌تی كاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پرۆسه‌ی چاكسازییه".
ب ح

بیروڕا