کوردستانی

لە سنوورى سلێمانی 28 كۆچبەر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سنوورى سلێمانی 28 كۆچبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/2/6، پاسەوانى سنوور بڵاویکردەوە 28 کۆچبەریان لە سنوورى سلێمانى دەستگیرکردووە کە بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی تێپەڕاندنی سنووریانداوە. 

هێزەکانی پاسەوانى سنوور رایانگەیاند "لە سنوورەکان 28 کۆچبەریان دەستگیرکردووە، کە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتانى ئاسیان، هەوڵیانداوە خۆیان بگەیەنن بە سنووری پارێزگای سلێمانی".

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە "ئەو کەسانە لەلایەن فەوجی یەكی لیوای سێی پاسەوانی سنوورەوە دەستگیرکراون، لەئێستادا رێکاری یاساییان بەرانبەر گیراوەتەبەر".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan