کوردستانی
سبەینێ بارانبارین کۆتایی دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەكی بواری كەشناسیی ئاشکرایکرد سبەینێ ئەو شەپۆلی بارانبارینەی کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە كۆتایی دێت و شەپۆلێكی وشكە سەرما هەڵدەکات.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند "ئەو شەپۆلی باران بارینەی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، ئەمشەو و تاوەکو بەرەبەیانی سبەینێ کاریگەری لەسەر ناوچەکان دەمێنێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەرەبەیانی سبەینێ شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و کەش سەقامگیر ئەبێتەوە و ئاسمانیش دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور و ھەندێک کات نیمچە ھەور ئەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "سبەینێ هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی دووەم بارستە ھەوای سارد بەشێوەی وشکە سەرماو نزمبونەوەی زیاتری پلەی گەرما، هەروەها کۆتایی ھەفتەی داھاتوو لە 13ی ئەم مانگەوە جارێکی تر ئەگەری ھاتنی شەپۆلێکی نوێی باران و بەفر ھەیە".
ب ح

بیروڕا