کوردستانی
پێویستە رێز لە ئیرادە و مافی کورد بگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ وەفدێکی باڵای روسیا بە سەرۆکایەتیی میخائیل بۆگدانۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا کۆبووەوەو جەخت لە چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان دەکاتەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "یەکێتی لەگەڵ هەموو دۆستایەتی و کارکردنێکی پێکەوەییە کە خزمەت بە وڵات و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "له رێگەی دیالۆگەوە كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و میكانیزمی نیشتمانی بگیرێته‌به‌ر بۆ زاڵبون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌كان و پاراستنی مافی هه‌موولایه‌ك به تایبه‌ت له سوریا و رۆژائای كوردستان رێز له ئیراده و مافی هه‌مو نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان بگیرێت و مافه‌كانی كورد بپارێزرێن و به‌شێكی گرنگ بێت له بنیادنانه‌وه‌ی سوریای نوێ".
ئەوەشی خستەڕوو "ویستی یه‌كێتی دیدگایه‌كی به‌رپرسیارانه و ده‌ربه‌سته به چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان و بوونی په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگه له‌نێوان هه‌موو جه‌مسه‌ر و لایه‌نه‌كان تا بتوانین وڵاته‌كه‌مان له شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كان بپارێزین".
ب ح

بیروڕا