کوردستانی

کەشناسی رێژەی بارانبارینی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسی رێژەی بارانبارینی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە ئەم شەو ئاسمانى هەرێم هەورى تەواودەبێت وە هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە گەڵ بارینى نمە بارانى پچڕ پچڕ لە زۆربەى ناوچەکان.

 کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "رێژەى بارانبارین لە ناوەڕاستى هەرێم کەمتر دەبێت بە بەراورد لە ناوچەکانى تر هەروەها بەفربارین بەردەوامى دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى درووستبونى شەختە هەیە لە هەندێک لەناوچە شاخاوییەکان و رۆژهەڵاتى هەرێم لەگەڵ دروستبونى تەمێکى سووک".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رێژەی بارانبارین لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا بەمشێوەیە بووە".

هەولێر 8.2 ملم
شەمامک 8.0 ملم
خەبات 10.4 ملم
پیرمام 5.2 ملم
سلێمانى 41.1 ملم
چەمچەماڵ 15.5 ملم
دهۆک 12.6 ملم
زاخۆ 8.7 ملم
ئاکرێ 17.8 ملم
ئامێدى 10.2 ملم
بامەرنێ 11.2 ملم
مانگیش 10.8 ملم
بارزان 7.8 ملم
بازیان 42.4 ملم
دەربەندیخان 22.2 ملم
حاجى ئۆمەران 3.6 ملم
هەڵەبجە 12.8 ملم
هەڵشۆ 17.6 ملم
کەلار 29.6 ملم
کەرکووک 7.6 ملم
دووز 10.4 ملم
خانەقین 25.4 ملم

ب ح
Qaiwan
Qaiwan