کوردستانی

هەواڵێكی خۆش بۆ هەموو هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێكی خۆش بۆ هەموو هاوڵاتییان

مەودا میدیا-

لە ماوەی 48 كاتژمێری رابردوو لە هەرێمی كوردستان تەنیا یەك حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە 10 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو بە سەدان پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كراوە، بەڵام سەرجەم پشكنینەكان نێگەتیڤ بوون واتە هیچكام لەو هاوڵاتیانە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبوون، تەنیا یەك حاڵەتی تووشبوون بۆ كۆرۆنا لە قەزای دەربەنیخان تۆماركراوە و ئەویش تەندروستی باشە.

لە ئێستادا تا رادەیەكی زۆر باش هەرێمی كوردستان مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپەڕاندووە  وبەپێی دوایین رێنماییەكان رۆژی 16ی مانگ بەدواوە ژیان ئاسایی دەبێتەوە، دوای ئەوەی رۆژی رابردووتر بڕیاردرا بە كردنەوەی چەندین دوكان و شوێنی پێویستی بە رۆژانەی هاوڵاتیان.

سازان ئیبراهیم، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو یەك كەسەی كە رۆژی رابردوو راگەیەندرا تووشی كۆرۆنا بووە، پێشتر بەریەككەوتنی لەگەڵ تووشبووانی تری كۆرۆنا بووە و حاڵەتەكەش مەترسیدار نییە".

وتیشی "دۆخی تەندروستی ئەوانەی تر كە ژمارەیان كەمتر لە 10 كەسە زۆر باشە و لە دوای ئەوەی پشكنینیان بۆ دەكرێت و نێگەتیڤ دەبن دەتوانن بچنەوە ناو كەسوكاریان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان