کوردستانی

دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆمەتباری رووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەی سلێمانی دەستگیرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆمەتباری رووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەی سلێمانی دەستگیرکرد


مەودا میدیا-

دەزگای ئاسایشی هەرێم تاوانباری رووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی سەر رێگای سلێمانی - پێنخوێنی دەستگیرکرد.

دەقی راگەیەندراوەکە.

دوای ئەوەی شەوی ٢٠٢٥/٢/٥ ڕووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی خێزانێک لەسەر ڕێگای سلێمانی_پێنجوێن بووە هۆی گیان لەدەستدانی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و برینداربوونی یەکێک لە سەرنشینانی.

دەستبەجێ دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستیکرد بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری ڕوودانی ڕووداوەکە، سەرئەنجام دەرکەوت هۆکاری ڕووداوەکە دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ بووە لەنێوان دوو شۆفێر لەناحیەی ناڵپارێز، یەکێک لەشۆفێرەکان بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر شۆفێری بەرامبەری و برینداری دەکات و دواتر شوێنی دەکەوێت، دەبێتە هۆی وەرگەڕانی و گیان لەدەستدانی شۆفێرەکە و برینداربوونی یەکێک لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە و دواتر تۆمەتباری ڕووداوەکە هەڵهات.

پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە کرا و تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستنیشانکرا، تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەکانی ئاسایش کرد و ڕووبەڕوی یاسا کرایەوە.

لەئێستادا تۆمەتباری ڕووداوەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەکەیسەکەی بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی
Qaiwan
Qaiwan