کوردستانی

ئەمڕۆ بەفر و باران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ  بەفر و باران دەبارێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 2025/2/8، شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرایکرد لە ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک، سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان ئاسمان هەور دەبێت.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئەگەری بارانبارین هەیە رێژەکەی بەپێی ناوچەکان جیاوازە دەگۆڕێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهۆی چالاک بوونی بای باکووری رۆژهەڵات بارانبارین بۆ ناوچەکان رۆژهەڵات کایگەریی ئەوتۆی نابێت زیاتر ئەگەری بەفر بارین هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان". 

ئەوەشی خستەڕوو "خێرایی با لە (20 کم بۆ 30 کم) دەبێت لە کاتژمێرێکدا و بەپێی ناوچەکان کاریگەر دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە شەوان لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر پلەی سەدەی نزمدەبنەوە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال