گێتی

مه‌سعود پزیشكیان: هه‌موو خه‌ونه‌كانى دوژمن ده‌خه‌ینه‌ ناوگۆڕ

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سعود پزیشكیان: هه‌موو خه‌ونه‌كانى دوژمن ده‌خه‌ینه‌ ناوگۆڕ

مه‌ودا میدیا-

سەرۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رۆژێكى گرنگه‌ بۆ ئێرانییه‌كان چونكه‌ توانیمان ستەم و ستەمکاران لە ئێران دەربكه‌ین.

مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند "کاتێک کە مرۆڤەکان له‌ به‌رانبه‌ر ستەم، نەزانی و گەندەڵی و زۆربێژان هەستنەوە و بگەنە خۆباوەڕی ئه‌مه‌ گرنگه‌".

وتیشى "له‌م رۆژه‌دا هه‌موو خه‌ڵكى ئێران بێ هیچ جیاوازییەک هاتنە مەیدان و بەهێزەوە دەستی بیانییەکانیان لە ئەم وڵاتە قرتاند، له‌م رۆژه‌دا هه‌مو خه‌ڵك دەگەنە ئەو بڕوایە کە دەتوانن به‌رانبه‌ر دەسەڵاتەکان بوەستنەوە".

باسى له‌وه‌شكرد "هه‌موو خه‌ونه‌كانى دوژمن ده‌خه‌ینه‌ ناوگۆڕ، به‌ رێبه‌رایه‌تى رێبه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامیی ئێران لە بەرانبەر پیلانەکانی ئەوان دەوەستینەوە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت ئێمە دەمانەوێت گفتوگۆ بکەین دواتر هەموو پیلانەکان بۆ بەزاندنی ئەم شۆڕشە واژۆ دەکات، دواتریش دەڵێت ئێمە لەسەر گفتوگۆین".

ع
Qaiwan
Qaiwan