کوردستانی

نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین دابەزی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئێمە لەگەڵ ئیدارەی سلێمانی پەیوەندییمان هەیە بە بەردەوامی راوێژ دەکەین لەبارەی دابەزین یان بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ئاماژەی بەوەشکرد لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین نرخیان دادەبەزێت.

 بەھمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە لەگەڵ ئیدارەی سلێمانی پەیوەندییمان هەیە بە بەردەوامی راوێژ دەکەین لەبارەی دابەزین یان بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، ئەمڕۆش رێککەوتین لەسەر ئەوەی کە نرخی بەنزین دابەزێنین، چونکە لە بۆرسەی جیهانیدا نرخی بەنزین دابەزیوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە هەموو بەنزینخانەکانی سلێمانی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین نرخیان دادەبەزێت و بۆ ھەر لیترێك بەنزین لە جۆرەکانی سوپەر، موحەسەن و نۆرماڵ 25 دینار لە نرخی ئێستایان کەم دەبێتەوە".

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی وتی "لە رۆژانی داهاتووشدا هەوڵدەدەین زیاتر نرخەکان دابەزێنین، بەڵام ئەمڕۆ وەک یەکەم قۆناغ یەکی 25 دینارمان دابەزاند لە سەرجەم جۆرەکانی بەنزین".
Qaiwan
Qaiwan