کوردستانی

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: پارتى هه‌موو میدیاكانى خستووه‌ته‌ دژایه‌تى من

مەودا میدیا - سلێمانی |


عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: پارتى هه‌موو میدیاكانى خستووه‌ته‌ دژایه‌تى من


مه‌ودا میدیا-

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، پارتى رێنمایی بۆ هه‌موو میدیاكانى ناردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌تى راگه‌یاندن دژى من ئه‌نجامبده‌ن.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت "پارتى له‌ ئیفلاسبووندایه‌ و ده‌یه‌وێت به‌و جۆره‌ خۆى بكڕێته‌وه‌، ئه‌و حزبه‌ له‌دوو رۆژى رابردوو رێنمایی بۆ هه‌موو میدیاكانى ناردووه‌ تا دژى من كار بكه‌م".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و ڤیدیۆى گوایه‌ من به‌ نهێنى كردوومه‌، پۆلیسى هه‌ولێر هاوڕێكه‌ى منى له‌سه‌ر گرتووه‌، هى كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێنه‌ و میدیا عه‌ره‌بییه‌كان وه‌ریانگرتووه‌، ئه‌و سیناریۆیه‌یان بێ بنه‌مایه‌ و هه‌مووان ده‌زانن من چۆن كارده‌كه‌م".

وتیشى "ئه‌و پارتى ده‌یكات لابردنى چاوه‌كانه‌ له‌سه‌ر دۆخى هه‌رێمى كوردستان و مووچه‌ و چه‌ندین شتى تر".
Qaiwan
Qaiwan