کوردستانی
له سنورى پارتى مامۆستایان داواى ته‌وتین ده‌كه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، مامۆستایانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بایكۆتى ده‌وامیان كرد و داواى ته‌وتینى مووچه ده‌كه‌ن.
مامۆستایانى بالیسانى سه‌ر به قه‌زاى شه‌قڵاوه بایكۆتیان كرد و داواى ته‌وتینى مووچه‌كانیان كرد له هه‌ردوو بانكى ره‌شید و رافیده‌ینى سه‌ر به حكومه‌تى عیراق.
له ماوه‌ى رابردوو ئه‌وه یه‌كه‌مجاره مامۆستایانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتى بایكۆتى ده‌وام بكه‌ن و داواى ته‌وتین بكه‌ن.
هه‌ژمارى من پرۆژه‌یه‌كى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه، به‌ڵام له لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانه‌وه هیچ متمانه‌یه‌كى نییه و فه‌رمانبه‌رانیش ره‌تیان كردووه‌ته‌وه.
ته‌وتینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له لایه‌ن هه‌ردوو بانكى ره‌شیدو رافیده‌ین ده‌كرێت و مانگانه به‌بێ دواكه‌وتن مووچه‌خۆران مووچه‌كه‌یان بۆ ده‌چێته سه‌ر حسابه‌كه‌یان، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ژمارى من هه‌تا به‌غدا پاره نه‌نێرێت مووچه وه‌رناگیرێت.
ع
بیروڕا



